لە دوزخورماتوو

باپیری میسی: هیوادارم لە ئایندە میسی ببێتە یاریزانی دوزخورماتوو

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

خێزانێکی دانشتووی دوزخورماتوو دوای ئەوەی منداڵەکەیان لە دایك بوو، بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە، منداڵەکەی ناوناوە “میسی”، باپیری مێسی دەڵێت، هیوادارم لە ئایندە ببێتە یاریزانی دوزخورماتوو.

باوکی منداڵەکە گەنجێکی 30 ساڵانە بەناوی محەمەد عماد نوری بەفەرمی لەرەگەزنامە ناوی لە کوڕەکەی ناوە میسی.

تیمی 964 لەدوزخورماتوو سەردانی ئەو ماڵەی کرد و باوک و باپیری منداڵەکە بە دڵخۆشیەوە باس لە لەدایک بونی منداڵەکەیان دەکەن و بە ئاواتیشەوەن کە گەورەبو یاریزانێکی بەتوانای وەکو میسی لێدەرچێت.

باوکی میسی باس لەوەش دەکات، لەلایەن خزم و خەڵکیەوە هەندێ رێگری لێکراوە، بەڵام دەڵێت بەهۆی ئەوەی کە لەمنداڵیەوە خولیای یاری وەرزشی و خۆشەیستی بۆ ئەرجەنتین و میسی هەبووە، بۆیە بڕیارەکەی بردووەتە سەر و ناوی لە منداڵەکەی ناوە میسی.

كه‌س بۆی نییه‌ درێسه‌كه‌ی مێسی بپۆشێت

كه‌س بۆی نییه‌ درێسه‌كه‌ی مێسی بپۆشێت