بڕیار درا

كه‌س بۆی نییه‌ درێسه‌كه‌ی مێسی بپۆشێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کلاودیۆ تاپیا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشکرای کرد، بڕیاریان داوه‌ دوای وازهێنانی لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی وڵاته‌كه‌یان، كه‌س بۆی نییه‌ درێسی ژماره‌ 10 له‌ هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا بپۆشێت.

کلۆدیۆ تاپیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی وتی: کاتێک مێسی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین واز لە یاریکردن دەهێنێت، کەسی دیکە درێسی ژمارە 10 له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ناپۆشێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارمان دا پۆشینی درێسی ژماره‌ 10 رابگرین، به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی مێسی بە تۆپی پێی ئەرجەنتینی كردووه‌، ئەمەش کەمترین شته‌ کە دەتوانین بۆ مێسی بكه‌ین.
هێشتا بڕیار نییه‌ مێسی كه‌ی واز له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت و هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

وێنەکەی مێسی ئینستاگرامی هەژاند

وێنەکەی مێسی ئینستاگرامی هەژاند