کاماڤینکا یاریزانی ریال مەدرید. وێنە:Arab news
چاوەڕێى گڵۆپى سەوزى ئەنشێلۆتییە
کاماڤینگا دەگەڕێتەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا رووبەڕووی قەیرانی قورسی پێکان بووەتەوە، بەڵام هیچ پێکانێک هێندەى ئامادە نەبوونی ئێدواردۆ کاماڤینگا بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی قورس نەبووە.
هەرچەندە دوێنێ وا بڵاوکرایەوە کە ئەستێرە فەرەنسییەکە بەشدارى مەشقەکانى ریاڵى کردووە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەى مارکاى نزیک لە قەڵاى سپى مەدرید، رایگەیاند:پێکانەکەی کاماڤینگا لە لێواری چاکبوونەوەدایە و ئەگەر ئەنچیلۆتی رەزامەندی بدات، رۆژی شەممە دەتوانێت یاری بکات و هەموو شتێک بەندە بە گڵۆپی سەوزی کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە.
ماوەى دوو مانگە بەهۆى پێکان لە ئەژنۆیدا، ریاڵ مەدرید لە تواناکانى کاماڤینگا بێبەشبووە، بەڵام بە گەڕانەوەى دەتوانێت یارمەتیدەرێکى باشى پێکهاتەکەى کارلیتۆ بێت.