کریستاڵی پێبووە

بەڤیدیۆ: کەسێک بە دەمانچەوە لەدەست پۆلیس رادەکات

964+

ژووری هەواڵ

لە شەقامێکی دیاری نەجەف بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان لەدەست پۆلیس هەڵدێت، بەڵام زوو فریادەکەون و قۆڵبەستی دەکەن، دەبینن بڕێکی زۆر کریستاڵی پێیە.

پۆلیسی نەجەف زانیاری هەواڵگرییان لابووە کە ئەو کەسە بەو شەقامەدا دەڕوات، بۆیە بۆیە مەفرەزەیەکیان لە شەقامی رەوان داناوە، کابراش کە دەکەوێتە ناو مەفرەزەکە و رایدەگرن، دەمانچەیان لێ رادەکێشێت و لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و رادەکات، بەڵام پۆلیس پێی دەگەنەوەو دەیگرن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە نەجەف بە 964 وت ”هەواڵمان پێ گەیشتبوو کە ئەو بازرگانە بەوێدا دەڕوات، هەرچەند ویستی دەربازبێت، بەڵام گرتمان”.

ڤیدیۆ… هەرزەکارانی قوتابخانەیەکی نەجەف بە چەقۆ هاوڕێ...

ڤیدیۆ… هەرزەکارانی قوتابخانەیەکی نەجەف بە چەقۆ هاوڕێیه‌كی خۆیان بریندار كرد