بە سێ پرۆژەی گەورە

هەولێر جارێکی دیکە بەرگری لە لافاو دەکات

964+

توانا نەقی

بۆ ئەوەی هەولێر و دەوروبەری پارێزراو بێت لە لافاو و زیانەکانی چەند پرۆژەیەک لە شار و دەورووبەری خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە گوژمەی 2 ملیار و 100 ملیۆن دینار سێ پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر و دەورووبەری جێبەجێدەکرێن.

پرۆژەکان پێکهاتوون لە کۆنکرێتی رێڕەوی سروشتی لە گردجووتیار، کۆنکرێت کردنی رێڕەوی سروشتی کۆڕنیش نزیک شاری زیلان و دروست کردنی پردێکی ھەشت چاوە لە گوندی تەندورەی سەر بە ناحیەی شەمامک.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئەو سێ پرۆژیە رێڕەوی ئاوی باران چارەسەر دەکەن کە ساڵانە ئاوێکی زۆر لەو رێڕەوانەوە دەردەچەن و پێویست بوو حکومەت چارەسەری ئەو ئاوە سروشتییە بکات.

به‌م به‌یانییه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ هه‌ولێر ك...

به‌م به‌یانییه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ هه‌ولێر كه‌وتنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌