کەریم بنزیما یاریزانی یانەی ئیتیحاد. وێنە:میدیا سعودییەکان.
شاری جەدەی جێهێشتووە
کەریم بنزیما ئینستاگرامەکەی ناچالاک کرد
سۆما حەکیم زادە
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەدەزگا میدیاییەکانی سعودیە بڵاوکراونەتەوە، کەریم بنزیما یاریزانی یانەی ئیتیحاد، شاری جەدەی بەجێهێشتووە و چووەتە شوێنێکی نادیار.
کەریم بنزیما دوای شکستی یانەی ئیتیحاد بەرامبەر یانەی نەسر، هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ناچالاک کرد.
هەفتەی رابردووش لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیشدا بەشداری مەشقەکانی لەگەڵ یانەکەی نەکردووە.
هۆکاری ئەم بێزاریەی بنزیما نادیارە، بەڵام رەنگە بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانە بێت کە لەگەڵ یانەکەی تۆماری کردووە.
یانەی ئیتیحاد لەم وەرزەدا کێشەیەکی زۆری هەیە و لە پلەی حەوتەمی خولی پڕۆی سعودیەیە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی