بە داتا و ئامار

زۆرترین خه‌ڵك به‌ دوای ریال مه‌دریددا ده‌گه‌ڕێن

964+
سۆما حه‌كیم زادە

ساڵانە تۆڕی گه‌ڕانی گووگڵ له‌ ئینته‌رنێت نەریتی خۆیەتی، ریزبەندی ئەو یانه‌ وه‌رزشییانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا لەلایەن بەکار هێنەرانی گووگڵەوە زۆرترین گەڕانیان بۆ ده‌كرێت.
مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم لیستەش ئەوەیە کە نیشان بدرێت خەڵکی جیهان حەزیان لە کامە تیپە و زۆرترین گەڕانیان بۆ کردوون.

گووگڵ ئاشكرای كرد، له‌ ساڵی 2023دا زۆرترین گەڕان لە تۆڕه‌كه‌دا بۆ یانه‌ی ریال مەدرید کراوە، یانەكه‌ بە “بەناوبانگترین یانەی جیهان” ناسێندرا و مانگانە بە تێکڕا 44.5 ملیۆن گەڕان ئەنجامدرا.
یانه‌ی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پلەی دووەمدایە بە تێکڕای مانگانە 33.8 ملیۆن گەڕان و یانه‌ی گالاته‌سه‌رایی توركیا لە پلەی سێیەمدایە بە تێکڕای مانگانە 32.4 ملیۆن گەڕان.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2023دا پێنج نازناوی بەدەستهێنا، بەڵام له‌ پله‌ی چواره‌می لیسته‌كه‌دایه‌ و 29 ملیۆن و 300 هەزار گەڕانی بۆ كراوه‌.
هه‌روه‌ها یانه‌ی پاریس سانجێرمان مانگانە 27.8 ملیۆن گەڕان و ئارسیناڵ 24.7 ملیۆن گەڕان و پاڵمیراسی به‌ڕازیلی بە 23.3 ملیۆن گەڕان، لە پلەكانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمدا بوون.

مێسی و رۆناڵدۆ مه‌یامی و نه‌سڕیان برده‌ پێشه‌وه‌
لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، دوای چوونی بۆ یانه‌ی ئینتەر مه‌یامیی ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها چوونی رۆناڵدۆ بۆ نه‌سڕی سعودی، وای کرد ئەم دوو یانه‌یه‌ لە ناو 10 یانەی یەکەمی گه‌ڕانه‌كانی گووگڵدا بن.
ئینتەر مه‌یامی بە 20 ملیۆن و نەسڕ بە تێکڕای 18 ملیۆن گەڕان پلەی هەشتەم و نۆیەمیان بەدەستهێناوه‌.
یانەی چێڵسیی ئینگلیزییش لە پلەی دەیەمی ریزبەندیدایە و بە تێکڕای ساڵانه‌ 16.4 ملیۆن گەڕانی لە گووگڵدا بۆ كراوه‌.

ریال مەدرید و ڤالێنسیا جەنگەکەیان بردووەتە ناو خاکی سع...

ریال مەدرید و ڤالێنسیا جەنگەکەیان بردووەتە ناو خاکی سعودیە