120 پارک و باخچەن

راپەڕین خزمەتکردنی باخچە و پارکەکانی دەداتە کۆمپانیا

964+

پێشەوا محەمەد

لە ساڵی نوێدا تەواوی پارک و باخچەکانی ئیدارەی راپەڕین لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوە دەبرێن و چیتر بەخێوکردن و ئاودانیان لەسەر شارەوانییەکان نامێنێت.

پێشتر بەشی باخچەکانی سەر بە شارەوانییەکان ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ بوو، “بەڵام قەیران و کەمی دەستی کاری ئەو فەرمانگانە باخچە و پارکەکانی بێخزمەت کردبوو”.

هیوا عەبدوڵا، ئەندازیار لە بەشی باخچەکانی شارەوانی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایە هەموو ئەرکی باخچە و پارک و بلوارەکان لە ئەستۆ دەگرێت هەر لە سەوزکردنەوە تا ئاودان و پاراستنیان.

وتیشی، “باخچە و پارکەکان بەو شێوەیە خزمەتی زیاتر دەکرێن و بە جوانی دەمێننەوە و دەبنە شوێنێکی جوان بۆ پشوودانی هاوڵاتیان”.

لە ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 120 باخچە و پارک بوونیان هەیە و رێژەی سەوزایی لە سنوورەکە لەنێوان 7% بۆ 12%ـیە.

پردە کۆنەکەى دەربەندى رانیە مەترسى لەسەرە

پردە کۆنەکەى دەربەندى رانیە مەترسى لەسەرە