بینای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان - وێنە: 964+
لە بارودۆخیان ناڕازین
کەمئەندامان 2023 بە ساڵی رەش ناودەبەن
964+
پێشەوا محەمەد
کەمئەندامانی کوردستان ساڵی 2023 بە رەش ناودەبەن و دەڵێن، هیچ ساڵێک بەو شێوەیە بارودۆخیان خراپ نەبووە.
لە ساڵی 2023ـدا کەمئەندامان نۆ موچەیان وەرگرتووە و بە هەموو موچەکانیان لە ساڵێکدا نەگەیشتوونەتە ملیۆنێک دینار، چونکە موچەکانیان 100 هەزار دینارە.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە مێژووی رێکخراوەکەیانەوە لە ساڵی 2006ـەوە وەک ئەمساڵ بارودۆخی کەمئەندامان بەو شێوەیە خراپ نەبووە.
دەشڵێت، ئەمساڵ رێکخراوەکان و خێرخوازان و کۆمپانیاکانیش بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیدا بوون کەمتر لە ساڵان بەرەوپیری کەمئەندامان هاتن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە و لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی موچە وەردەگرن.
“کەمئەندامان ساڵێکی برسێتی، بێ پارەیی، بێ نەوتی و بێ نانییان بەڕێکرد و حکومەتیش هیچ باکێکی پێمان نەبووە و ئاوڕی لێنەداوینەتەوە”، ئەوەش قسەی سامان حسێنە.