لەچەند کاتژمێری داهاتوو لە چەند وڵاتێکی دیکە ساڵی نوێ دەستپێدەکات
لە ئوستورالیا و نیوزلاند ساڵی 2024 دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
لە بەشێکی وڵاتانی جیهان ساڵی نوێ دەستیپێکردووە، کاتژمێر 4:00 بەکاتی کوردستان لە هەریەکە لە وڵاتی نیوزلاند و ئوستورالیا ساڵی نوێ دەستیپێکرد.
سێ کاتژمێر لەمەوبەر لە دوورگەی کریباتی ئایسلاند ساڵی نوێ دەستیپێکرد.
بەهۆی جیاوازی لە کات، لەبەشێکی وڵاتانی جیهان بەکاتی جیاواز ساڵی نوێ دەستپێدەکات، لە ئەمریکا سێ کاتژمێر و نیوی دیکە ساڵی نوێ دەستپێدەکات، لەوڵاتانی ئاسیا کاتژمێر و نیوێکی دیکە ساڵی نوێ دەستپێدەکات.