یەکێتى ئەوروپا بەهێزتر دەبێت

دوو وڵاتى دیکە دەبن بە بەشێک لە وڵاتانى شنگن

964+

وریا فەتاح

وڵاتانى ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریاندا کە بولگاریا و رۆمانیا تا 31ی ئازار بەشێکی پەیوەست دەبن بە ناوچەی شنگنی ئەوروپی.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا بڵاوکراوەتەوە، 27 وڵات بە کۆی دەنگ رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی سنووردارکردنی سنوورە ئاسمانی و دەریاییەکانی هەردوو وڵات لە 31ی ئازارەوە.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەخێرهاتنی هەردوو وڵاتدا رایگەیاند، فراوانکردنی ناوچەی شنگن دەبێتە هۆی بەهێزبوونی یەکێتی ئەوروپا، چ لە ناوخۆ و چ لەسەر شانۆی جیهانی.

ناوچەی شنگن کە نوێنەرایەتى زیاتر لە 400 ملیۆن دانیشتوانى جیهان دەکات، پێکهاتووە لە 26 وڵات.