چی لێ دروست دەکرێت؟
كاركردن لە پڕۆژەی دەروازەی كۆڕنیش لە كۆتاییدایە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پڕۆژەی دەروازە كۆڕنیش لە سلێمانی لە قۆناغی كۆتایدایە و ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە دەڵێت، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
دەروازە كۆڕنیش دەكەوێتە سەر چەمی قلیاسان و دەكرێت بەناوچەیەكی گەشتیاری.
هێمن حەمەئەمین، ئەندازیاری سەرپەرشتیار لە گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، كارەكانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە پڕۆژەكەدا شەقامەكە و رووناكی و سەوزكردنی پڕۆژەكەیە و 90%ـی کارەکانی تەواو بووە و تەنیا چیمەنی كۆڕنیشەكە ماوە.
پێشتر بڕیار بوو 15ـی ئەم مانگە تەواو بکرێت، “بەڵام سەرما و باران نەیهێشت تەواوی بکەین”.
دیزاینی پڕۆژەكە بەشی نەخشەدانانی شارەوانیی سلێمانی كێشاویەتی، كۆڕنیشەكە پێكهاتووە لە شەقامێك بە درێژای هەزار و 300 مەتر و كۆمەڵێك دوكان و بازاڕ و چێشتخانە، لەگەڵ 3 مۆتێلی گەورە و بوودجەكەی لە دوو ملیار دینارەوە زیاد كراوە بۆ سێ ملیار دینار.