دی مارکۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
تا 2027 گرێبەستەکەی بەردەوام دەبێت
ئینته‌ر نایه‌ڵێت دی ماركۆ بچێته مه‌درید
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتالی، ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی شۆك كرد، كاتێك رایانگه‌یاند، گرێبه‌ستی فیدریكۆ دی ماركۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه رێككه‌وتوون.
یانه‌ی ئینته‌ر رایگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنێكی نوێ، دی ماركۆ تا هاوینی 2027 له‌گه‌ڵ شینپۆشه‌كانی ئیتالیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌مێكه چاودێریی یاریزانه‌كه ده‌كات و پلانی هه‌بوو بیباته ریزه‌كانییه‌وه، چونكه كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید داوای ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه.