ئینتەر بەدوای کاپتنی بارسادا دەگەڕێت

سۆما حەکیم زادە

گرێبەستی رۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا یانەکە پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ نەکردووە.

ئەم یاریزانە کە لەم وەرزەدا بووە کاپتنی یانەکەی و وەک کاپتنی یەکەم هەڵبژێردرا، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا پشتڕاستی کردەوە کە حەز دەکات بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی خۆی لەم تیپەدا و زۆر حەزی لە یاریکردنە لەژێر سەرکردایەتی چاڤیدا.

بەڵام تا ئێستا دیار نییە بڕیاری کۆتایی راهێنەری بارسا چییە سەبارەت بەو، لە کاتێکدا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی ئینتەرمیلان زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەکات و بە هەمان شێوە قسەی لەسەر کردووە.