وێنه‌یه‌كی سه‌نگه‌ر زرار و كچه‌كه‌ى و له‌لاى چه‌پیش ده‌قى ئه‌و بانگه‌وازه‌ى كچه‌كه بۆ هاوكارى كردنى بڵاویكردبووه‌وه..
پێویستى به گۆڕینى هه‌ردوو گورچیله‌كه‌یه‌تى
خێرخوازان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ى “سانیه” چوون و بێهیوایان نه‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كچێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵى ناحیه‌ى كۆڕێی سه‌ر به پیرمام، داواى له خێرخوازان كرد به‌هانایه‌وه بچن بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆى سستبوونى گورچیله‌كانى ژیان له ده‌ست نه‌دات.
سانیه سه‌نگه‌ر، پۆلى 12ـى ئامادەییە و ماوه‌ى نۆ ساڵه سستبوونى گورچیله‌كانى بارى ته‌ندروستى تێكداوه و تاكه چاره‌سه‌ریش بۆی، گۆڕینیانه.
له سۆشیاڵ میدیاكه‌یدا، بانگه‌وازێكی بۆ خێرخوازان بڵاوكردووه‌ته‌وه داوایان لێده‌كات هاوكارى بن بۆ گۆڕینى گورچیله‌كانى.
سه‌نگه‌ر زرار، باوكى ئه‌و كچه به 964ـى وت، به‌هۆى خراپی دۆخى داراییان، به ناچارى بانگه‌وازیان بۆ خێرخوازان كردووه یارمه‌تیان بده‌ن بۆ گۆڕینى گورچیله‌كانى كچه‌كه‌ى.
وتیشی “چه‌ند كه‌سێكی خێرخواز په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین بۆ یارمه‌تیدانى كچه‌كه‌م “.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ته‌نیا خانوویەك شت ده‌به‌ن و به‌نیازبوون بۆ چاره‌سه‌رى كچه‌كه‌ى بیفرۆشن، به‌ڵام به‌هۆى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خێرخوازان خانووه‌كان ده‌مێنێت.
وه‌ك سه‌نگه‌ر باسی ده‌كات، كچه‌كه‌ى ماوه‌ى نۆ ساڵه تووشی سستبوونى گورچیله‌كانى بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێشتر به‌هۆى خواردنى چاره‌سه‌رى له‌وزه‌تێن تووشی سستبوونى ئه‌و گورچیلانه‌ى بووه.