پارکی منارە لە هەولێر - وێنە؛ شارەوانیی هەولێر
پاركی مناره رووناككرایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەندازەی پارک و باخچەکانی هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تی رووناككردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی پاركه‌كانی شار، پاركی مناره‌ی به ژماره‌یه‌كی زۆری بلاجكتۆر رووناككرده‌وه.
ئه‌ندازیار رێبین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30.12.2023 به 964ی راگه‌یاند، لە پێناو جوانترکردنی سیمای شار و گرنگیدان بە رووناکیی شوێنە گشتییەکان و پارک و باخچەکان، ئێواره‌ی هه‌ینی ته‌واوی پاركی مناره رووناككرایه‌وه.
وتیشی، 21 ستوون له ناو پاركه‌كه زیاد كران و هه‌ریه‌كه‌ی دوو بلاجكتۆری جۆری LEDبۆ به‌ستراوه، كه ده‌كاته زیاتر له 40 بلاجكتۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشووش كه هه‌بوون و ئێستا پاركه‌كه رووناككتر و جوانتر بووه و ژماره‌یه‌كی زۆری بلاجكتۆر و رووناككه‌ره‌وه‌ی تێدایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌واوی پاركه‌كانی شار رووناكبكهنهوه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن.
له رۆژانی رابردووش‌دا ئەندازەی پارک و باخچەکانی هه‌ولێر، كاری رووناككردنه‌وه‌ی زیاتری بۆ پاركه‌كانی شانده‌ر 3 و هه‌وار ئه‌نجام دا و ئێستا سیمایه‌كی جوانتریان هه‌یه.