دۆلار بەرز بووەو بانکی ناوەندیش کەمترین دۆلار دەخاتە بازاڕ
+964
فەرمان سادق
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەردەوامە لە هەڵکشان و دابەزین، بانکی ناوەندیش ئەمڕۆ کەمترین بڕە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
بەهای دۆلار لە بۆرسەکانی کوردستان شەوی رابردوو بە 155 هەزارو 500 دینار داخرا، ئەمەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی رایگەیاند کە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی کانونی دووەمی 2023، تەنیا 43 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش کەمترین بڕە لە مێژووی ئەو بانکەدا کە دۆلار بخاتە بازاڕەوە لە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی تا یەکشەممە، بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە دابێت بەهۆی داخستنی بانکی ناوەندی و نەخستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕەکان.