ریال پەلەیەتی

“هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی ریال مه‌درید و ئێمباپێ ده‌ستپێده‌كات”

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

دەنگۆی ئەوە هەیە یانه‌ی ریال مەدرید بە نیازە لە مانگی یەکی 2024دا پەیوەندی به‌ کیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی بکات و ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی لە هاویندا بتوانێت یاریزانەکە بباته‌ ریزه‌كانی.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکی تایبەتدا رایگەیاند، دانوستانی ریال مه‌درید و یاریزانه‌كه‌ هەفتەی داهاتوو بە فەرمی دەستپێدەکات.
ریال مەدرید دەیەوێت بزانێت ئایا ئێمباپێ دەیەوێت لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو روو بكاته‌ یانه‌كه‌یان، کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت یان نا.
سه‌رچاوه‌ رایدەگەیەنێت، ریال بەرگەی ئەو هەڵوێستە ناڕوون و نادیارانه‌ی ئێمباپێ ناگرێت و ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنی دیاریکراو لە ئێمباپێ وەرنەگرن، دانوستاندنەکان كۆتایی پێده‌هێنن.
لە راپۆرتەكه‌دا تەنانەت باسی ئه‌وه‌ش كراوه‌، دوای وەرگرتنی وەڵامێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوە لە ئێمباپێ، ریال مه‌درید داوا له‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌كات هەر لە مانگی یەکدا گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

ریال مه‌درید له‌ دوو هاوینی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێی داوه‌ و دواجار ئۆفه‌ری 200 ملیۆن یۆرۆی خسته‌ڕوو، به‌ڵام یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كه‌ خۆی حه‌زی له‌ ریال مه‌دریده‌.
گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.

کیلیان ئێمباپێ: نیشانەی کاپتنی کەسایەتیمی گۆڕیوە

کیلیان ئێمباپێ: نیشانەی کاپتنی کەسایەتیمی گۆڕیوە