یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەگەڕێتەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

لیساندرۆ مارتینێز بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد رایگەیاند، دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە ئامادەیە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بەرگریکارەکەى شەیتانە سوورەکان لەبارەى پێکانەوە وتى،”بەراستی من باشم، چاکبوونەوەکە بەتەواوی بەو شێوەیە دەڕوات کە من دەمەوێت، دەبێت ئارام بین، هەست بە بەهێزی دەکەم، من ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، زۆر سوپاسگوزارم کە لێرەم هەموو رۆژێک”.

ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە لە هاوینی 2022 لە یانەی ئەیاکسەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد.

کوڕە ئەرجەنتینییە تەمەن 25 ساڵەکە لە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی 4-3 لە 20ی ئەیلولدا، بەهۆی پێکانەوە لە پێیەکانیدا دابڕاو تائێستا بەشداری یارییەکانى یانەکەى نەکردووەتەوە.