دیمەنی درۆنێکی تێکشکێندراو کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خراوەتە خوارەوە _ وێنە: ئەرشیف
وتەبێژی حکومەت: هیچ بنکە و بارەگایەکى ئیسرائیل لە هەرێم بۆردوومان نەکراوە
964+
وریا فەتاح
وتەبێژى حکومەتى هەرێم، رەتیدەکاتەوە کە بنکە و بارەگاى ئیسرائیل لە رێگەى درۆنەوە بۆردوومانکرابێت و دەڵێت: هیچ بنکەیەکى ئیسرائیل لە هەرێم بوونى نییە.
لە پەیامێکدا پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێم، رەتى کردەوە کە هیچ بنەکە و بارەگایەکى ئیسرائیل لە رێگەى هێرشى درۆنەوە لەلایەن هێزە لەیاسا دەرچووەکانەوە بۆردومان کرابێت.
پێشەوا هەورامانى وتوشیەتى،”ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە راستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە”.
“بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانویەک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”، پێشەوا هەورامانى واى وتووە.