20 کارمەندی بۆ دامەزراوە

بەهۆی رێکارێکی وەزارەتی دارایی کردنەوەی فەرمانگەیەک لە پێنجوێن 9 مانگە دواخراوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەگەرچی لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانگەی رێگاوبانی پێنجوێن دەرچووە، بەڵام بەهۆی رێکاری ئیدارییەوە 9 مانگە کردنەوەی ئەو فەرمانگەیە دواخراوە.

فەرمانگەی رێگاوبانی پێنجوێن، لە 1.3.2023 فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە، تەنانەت 20 کەسیشی بۆ دامەزراوە، بەڵام بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەڵێت، تەنیا دەرخستەیەکی وەزارەتی دارایی ماوە.

ئەمیر سۆفی جەمال، وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن دیاریکراوە بە 964ی راگەیاند، لە مانگی 7ی ئەمساڵ وەک بەڕێوەبەر دیاریکرام، کردنەوەی فەرمانگەکە دەکەوێتە ساڵی نوێوە.

ئەمیر سۆفی دەڵێت، “20 کارمەندیان بۆ دامەزراندوین و پێنج کەسیشیان بە تەنستب گواستوەتەوە، ‌هێندە نا، بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی سلێمانی شەش ئامێریان بۆ دابینکردووین و وا بڕیارە هەشت ئامێری دیکەمان بۆ بکڕدرێت”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێن فۆڕم بۆ دامەزراندن د...

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێن فۆڕم بۆ دامەزراندن دابەشدەکات