پۆلیسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

چەکدارێکی نەناسراو لە نێو بازاری لەنگەی شاری کەرکوک تەقە لە چەند کەسێک دەکەن و کوژراو  و بریندار هەیە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ نزیك بازاڕی له‌نگه‌ سەر پردی خەبات نزیک قەڵای کەرکوک چه‌كدارێكی نه‌ناسراو تەقە لە دوو پۆلیس دەکەن و یەکێکیان دەکوژێت و ئەوەی دیکەش بریندار دەکات.

لە شوێنی روداوەکە بەهۆی تەقەی چەکدارەکانەوە ژنێکیش بریندار دەبێت.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ی وت چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لە دوو پۆلیسەکە کردوە یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش بریندار بووە<

وتیشی ”ژنێک بۆ بازاڕای کردن لەو شوێنە بووە بەتەقەی چەکدارەکە ئەویش بریندار بووە”.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە چەکدارەکان  بەرەو شێنێکی نادیار هەڵهاتوون، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و بە کامێراکانی چاودێری ئەو بازاڕە دەچنەوە .