یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان پێچەوانەی شەقام هاتووە

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەنزیک خەلیفان دوو کەس گیانیانلەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سۆران کە لە شوێنی رووداوەکە بووە قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، رووداوەکە لەنێوان تاکسی و جێبێک بووە، جێبەکە لە دوو سایدی رێگای سپیلک نزیک خەلیفان بە سەرپێچی و پێچەوانەی ئاراستەی شەقام هاتووە و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکە.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس، ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە سەرنشینی تاکسیەکە بوون، ئەوەی بریندارە شۆفێری جێبەکە بووە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە خەڵکی خەلیفانن و شۆفێری جێبەکە لە مێرگەسوورەوە هاتووە.

لە حەوت رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندارن

لە حەوت رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندارن