بەهۆی بێ کارەبایی دواخرابوو

قاسم نەیهێشت زاخۆ بچێتە رێزبەندی چوارەم

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ یاریە دواخراوەکەی نێوان یانەی زاخۆ و قاسم ئەنجامدرا، بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات و ئەم ئەنجامە نەهێشت یانەی زاخۆ بگاتە ریزبەندی چوارەم.

ئەمرۆ 27.12.2023 لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ لەگەڵ یانەی قاسم رووبەڕوو بوونەوە و ئەنجام بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

لە خولەکی 11 هێرشبەری یانەی زاخۆ موهەیمەن سەلیم توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆماربکات و هەر بەو ئەنجامە گێمی یەکەم کوتایی هات، لە گێمی دووەمدا راهێنەری زاخۆ تەلال بەلوشی ئاراستەی یاریەکە لە هێرشبرنەوە بۆ بەرگریکردن گوڕی، بەڵام پلانەکە سەرینەگرت و قاسم لەخولەکی 61 لەرێگەی یاریزان عەلا موحسن گوڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

لەکوتایی گێمی دووەم هەردوو راهێنەر، گۆڕانکاری زۆریان ئەنجامدا، بەڵام ئەو گۆڕانکاریانە دادی نەدان و ئەنجامەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

نەعیم رەحیم، راهێنەری یانەی قاسم بە 964ی وت، “بەدەستهێنانی خاڵێک لەیاریگای زاخۆ سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بوو، هەر بۆیە بەم ئەنجامە دڵخۆشین”

زاخۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە رێزبەندی پێنجەمە و قاسمیش بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە رێزبەندی 12ی پاڵەوانیەتیەکەدایە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم نەکرا

بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم نەکرا