نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی - وێنە: 964
زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانین
سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا، نزیکەی سێ هەزار توشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی تۆمار کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023، د. محەمەد عەبدولوەهاب، ئەندامی لیژنەی زانستی نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00، ژمارەی ئەو توشبووانەی شێرپەنجە کە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە دوو هەزار و 998 کەس.
زۆربەی توشبووەکان خەڵکی پارێزگای سلێمانین و جۆرەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن، مەمک، رێکە و سیەکان بەربڵاوترین جۆرەکانن.
“هێشتا ژمارەیەکی دیکەی توشبووان هەن کە نوێن و لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار نەکراون”، د. محەمەد عەبدولوەهاب وای وت.
ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا یەک هەزار و 42 توشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون.