مەشقەکانی دوێنێی یانەی زاخۆ. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەکە
بەرەو چوارگۆشەی زێڕین
ئه‌مڕۆ زاخۆ چاوی له بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27.12.2023 سێ یاری دواخراو له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ دێنه ئه‌نجامدان، یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی دیكه‌ی هه‌یه.
كاتژمێر 05.00 یانه‌ی زاخۆ میوانداریی یانه‌ی قاسم ده‌كات.
یارییه‌كه دواخراوی گه‌ڕی شه‌شه‌مه و زاخۆ ئێستا له پله‌ی شه‌شه‌مه و 17 خاڵی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بردنه‌وه تۆمار بكات، به‌لای كه‌م ده‌چێته پله‌ی چواره‌م.
یانه‌ی قاسم لای خۆیه‌وه له پله‌ی 14یه و 12 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی زاخۆ له یاریی رابردوودا له ناو به‌غدا به گۆڵێك له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه، كه بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ تیپه‌كه، هه‌روه‌ها به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه، سێ خاڵی یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته بۆ یانه‌ی زاخۆ هه‌ژمار كرا، ئه‌مه‌ش وایكرد تیپه‌كه بگاته پله‌ی شه‌شه‌م.
په‌یامنێری 964 له زاخۆ زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، یانه‌ی زاخۆ ئێواره‌ی سێشه‌ممه دوایه‌كه‌ی مه‌شقی به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌نجام دا و تیپه‌كه ئاماده‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
زاخۆ – قاسم 05:00
زه‌وڕا – نه‌فتی وه‌سه‌ت 05:00
كاره‌با – قوه جه‌وییه 07:00.