زنجیرە بۆردومان دەستیپێکردووە
گوندی سەیدانی خواروو بۆردومان کرا
+964
هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ
دوای بۆردومانی گوندی توتەقەڵ سەر بەناحیەی ئاغجەلەر، گوندی سەیدانی خواروو لە ناوشوان بۆردومان کرا
گوندی سەیدانی خواروو سەربە ناحیەی قەرەهەنجیرە لەپارێزگای کەرکوک
بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان بۆ 964، بەیانی ئەمڕۆ جارێک و دواجار کاتژمێر11:30 بۆ جاری دووەم گوندی سەیدانی خواروو بۆردومان کراوه.
بە قسەی شایەتحاڵەکان بۆ964: خانووی هاوڵاتییەک بۆردومانکراوە، كه پێشتر چەکدارانی پەکەکەی تێدابووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، “بۆردومان هەبووە لە سنووری سەیدانی خواروو، بەڵام نازانین بارەگا یان ئۆتۆمبێل بۆردومان کراوە، چونکە ئەو گوندانە لە رووی ئیداریەوە سەر بە پۆلیسی قەرەهەنجیرن و ئەوان سەر بە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوکن”.
ئهمه له كاتێكدایه سهرلهبهیانی ئهمڕۆ گوندی توتهقهڵ و دهوروبهری له سنووری ناحیهی ئاغجهلهر چهند جارێك بۆردومان كرا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا