"سێ رۆژە لە زیندانن"

نوێنەر و کوڕە جوتیارەکەی تۆپزاوە زیندانیان جێهێشت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای سێ رۆژ لە دەست بەسەرکردنیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023 نوێنەری دانیشتووانی گوندی تۆپزاوە و کوڕە جوتیارەکە بە کەفالەت ئازادکران.

لەسەر سکاڵای فیرقەی 11ـی سوپای عێراقی ساتع ناسیح نوێنەری گوندی تۆپزاوە و کوڕە جوتیارێک دەستبەسەرکراون، بە بیانووی سووکایەتیکردن و هاندانی دانیشتووانی گوندەکە بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان لەناو سەربازگەی تۆپزاوە.

نەوزاد ستار، پارێزەری دەستبەسەرکراوەکان بە 964ی وت، لە بنکەی پۆلیسی یایچیەوە هەردوو دەستبەسەر کراو ئازادکرا، ئەوەش پاش ئەوەی دادوەر  بەکەفالەتی یەک ملیۆن دیناری عیراقی رەزامەندی دا، تا جارێکی دیکە سەیری لێدوانەکانی ساتع ناسیح نوێنەری تۆپزاوە دەکرێتەوە، تا بزانن کە “سوکایەتی بە سوپا” کردووە یاخود نا.

دوو سکاڵا لەسەر نوێرەکەی تۆپزاوە تۆمار کرابوو، یەکێکیان مادەی 229ـیە کە تایبەتە بە سووکایەتیکردن بە فەرمانبەری دەوڵەت لە کاتی ئەرکدا و هەروەها 210  تایبەتە بە هاندان بۆ گردبوونە و خۆپیشاندان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نوێنەری دانیشتووانی گوندی تۆپزاوە دەستبەسەرکرا

نوێنەری دانیشتووانی گوندی تۆپزاوە دەستبەسەرکرا