ساتع ناسیح، نوێنەری خۆپیشاندەرانی گوندی تۆپزاوە. وێنە :964
پارێزەرەکەی چی دەڵێت؟
نوێنەری دانیشتووانی گوندی تۆپزاوە دەستبەسەرکرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەسەر سکاڵای فیرقەی 11ـەی سوپای عێراقی ساتع ناسیح نوێنەری گوندی تۆپزاوا دەستبەسەر کراوە، بە بیانووی سووکایەتیکردن و هاندانی دانیشتووانی گوندەکە بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان لەناو سەربازگەی تۆپزاوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە 964ـی وت، لەسەر سکاڵای فیرقەی 11ـەی سوپای عێراق و بانگهێشتکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی یایچیەوە، ئەو نوێنەرەی خۆپیشاندانەکانی گوندی تۆپزاوا سەردانی بنکەی ناوبراوی کردووە و لەوێ دەست بەسەرکراوە.
پارێزەر نەوزاد ستار بە 964ـی وت، دوو سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار کراوە، یەکێکیان مادەی 229ـیە کە تایبەتە بە سووکایەتیکردن بە فەرمانبەری دەوڵەت لە کاتی ئەرکدا و هەروەها 210 تایبەتە بە هاندان بۆ گردبوونە و خۆپیشاندان.
وتیشی، بڕیارە سبەینی دووشەممە، بە کەفالەت ئازاد بکرێت و هەرخۆی نا، بەڵکو جوتیارێکی ئەو گوندە لەگەڵ ساتع ناسیح دەستبەسەرکراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی