964 بەدواداچوونی کرد
ئایا ئه‌حمه‌د کۆچەر ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دوو رۆژی رابردودا له سۆشیال میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، د. ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین راسپێردراوه به شێوه‌یه‌كی كاتی ببێته سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، 964 بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌دواداچوونی كرد.
ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به 964ی راگه‌یاند، بۆ هیچ پرسێكی له‌و جۆره رانه‌سپێردراوم و كه‌سیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووم، ئه‌وه هه‌ر قسه‌ی لابه‌لایه و هیچ بابه‌تێكی له‌و جۆره له ئارادان نییه.
964 پرسیاری كرد، ئایا له حاڵی داواكارییه‌كی له‌م جۆره، ئاماده‌یی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت
، ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر وتی، “ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كێ له‌گه‌ڵ مندا كار ده‌كات و چیم بۆ ده‌كرێت، چونكه به‌بێ پاره و پشتگیری، نه‌ك من، هیچ كه‌سێك ناتوانێت بارودۆخی یانه‌ی هه‌ولێر باش بكات و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات”.
وتیشی، “ئاماده‌ییم هه‌یه ئه‌و ئه‌ركه وه‌ربگرم و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌بێ پشتگیری و دابینكردنی پاره ناكرێت”.
سه‌باره‌ت به لایه‌نی یاسایی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی هه‌ر یانه‌یه‌كی وه‌رزشی، ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و هه‌ده‌ردانی دارایی رووبدات، یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ 50+1 رووبدات، ئه‌وكات لایه‌نی وه‌ك پارێزگای شار یان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووتر، ده‌توانن ده‌سته‌ی كاتی دیاریی بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ده‌كرێت.
كۆچه‌ر رای خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی “یانه‌ی هه‌ولێر بێ‌ناز كراوه و پشتگوێخراوه”.
یانه‌ی هه‌ولێر به كێشه و قه‌یرانی قووڵی دارایی و قه‌رز تێده‌په‌ڕێت و یانه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك داهات، كه له موڵكه‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به ئه‌سته‌م توانیویه‌تی به‌شێك له پاره‌ی گرێبه‌ست و موچه‌ی یاریزانانی تیپی تۆپی پێی دابین بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه هه‌یه و ته‌نانه‌ت ستافی مه‌شقی یانه‌كه‌ش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه یانه‌كه راهێنه‌ری نییه و عه‌بدولقادر حوسێن به شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.
له‌م رۆژانه‌شدا به‌هۆی كێشه و گرفته‌كانی یانه‌كه، باس له دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر كێیه؟
دكتۆر ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر، وه‌رزشوانێكی پێشووه و مامۆستای زانكۆیه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه، ئێستا راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه له هه‌ولێر و له ساڵانی 2000 و 2001 به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر بووه.
ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر له 2020 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق بوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه و ئه‌زموونی كارگێڕیی له‌م بواره‌دا فراوانه.
ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر به ئه‌سڵ خه‌ڵكی دهۆكه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی باوكییه‌وه، زیاتری 60 ساڵه له هه‌ولێر نیشته‌جێن و ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر خۆی هه‌ر له هه‌ولێر له‌دایك بووه.