خواردنی ئیندۆمی. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
لە داقوق
منداڵێک مردووە و گومان دەکرێت بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە بێت
+964
سیروان خورشید-دوزخورماتوو
منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە قەزای داقوق گیانی لە دەست داوە، گومان دەکرێت پێش ئەوە بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە تووشی ژەهراویبوون هاتبێت.
فەرمان نەشئەت بەڕێوبەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ی وت، ئێواری ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە لایەن کەسوکارییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەکەیان، دوای پشکنین دەرکەوت منداڵەکە دوێنی ئەندۆمی خواردووە دواتر ژەهراوی بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر لای دەرمانخانەکان ، ئەمڕۆ باری تەندروستی بە تەواوی تێکچووە و هەر لە ماڵەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکوڵینەوە لەو دوکاندارە دەستیپێکردووە، کە ئیندۆمییەکەی فرۆشتووە، چونکە پێیان وایە بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە ژەهراوی بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا