چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی و شارۆچکەی بازیان، چوار کەس لەسەر دزیکردن و تەقەکردن لە ماڵان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.12.2023، سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەو چوار کەسەی دەستگیر کراون، سێیانیان دزیان لە ماڵێکی گەڕەکی سەرچنار کردووە و خەڵکی ناحیەی شۆڕشن.

دەستگیر کراوەکەی دیکە تەقەی لە ماڵێک کردووە لە شارۆچکەی بازیان و لە کاتی دەستگیر کردنیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکدا.

تۆمەتبارەکان بە گوێرەی مادەکانی 443 و 405 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کەسێک پاسێکی لە خاوەنەکەی شاردەوە و دەستگیرکرا

کەسێک پاسێکی لە خاوەنەکەی شاردەوە و دەستگیرکرا