هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سودانی بڕیاری دا
“بلیتی هه‌رزانی فڕۆكه بۆ هانده‌رانی عێراق بۆ جامی ئاسیا دابین بكرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاری دا هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌شت به نرخی هه‌رزان بۆ هانده‌رانی وه‌رزشی له عێراق دابین بكات، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شتی قه‌ته‌ڕ بكه‌ن بۆ ئاماده‌بوون له یارییه‌كانی جامی ئاسیا، كه 12ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئه‌و بڕیاره‌ی دا و هه‌روه‌ها داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه كرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نی قه‌ته‌ڕی هه‌ماهه‌نگی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ عێراقییه‌كان بكرێت كاتێك روو ده‌كه‌نه قه‌ته‌ڕ بۆ بینینی یارییه‌كان.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی جامی ئاسیا ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی زۆریش رووبكه‌نه قه‌ته‌ڕ.