بەنداوەکانی هەرێم تێر ئاو بوون
964+
ژووری هەواڵ
له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى رابردوودا سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێم زیاتر له 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان گلداوه‌ته‌وه.
ئه‌مه قسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمه و ده‌ڵێت، به‌هۆى باران بارینى چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌و رێژه ئاوه له هه‌ر سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان، گلدراوه‌ته‌وه.
بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی بۆ هاتووە و 77 سانتیمه‌تر ئاستی ئاوه‌كه‌ی بەرزکردۆتەوە.
بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مه‌ترسێجا و 24 سانتیمه‌تریش بەرزبۆتەوە.
بەنداوی دهۆک 300 هەزار مه‌ترسێجا ئاوی بۆ هاتووە و 20 سانتیمه‌تر ئاستى ئاوه‌كه‌ى بەرزبووه‌تەوە.
ماوه‌ى یەک مانگ تێدەپەڕێت بەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆیی سەر کارەبای قەزای پێنجوێن و تا ئێستا 30% سنووره‌كه كارى له‌سه‌ر كراوه و زیاتر لە چوار مێگاوات کارەبای گەڕاندوەتەوە.
بەهادین عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبا لە پێنجوێن بە 964ـی وت “سەرپێچیەکان بریتین لە نەبەستنی کاتژمێری کارەبا و بەستنی جۆزەى زیاد لە 16 ئەمپێری و چەتاڵکردنی کاتژمێری کارەبا بۆ ئەوەی کارەبای کەمتر بخوێنێتەوە”.
بەهۆی ئەنجامدانی ئه‌و سەرپێچیانە ئێستادا دووکەس لە زیندانن و سێ کەسی دیکەش لە دادگا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سەرای کۆنى قەزای کفری لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و ماوه‌ى دووساڵه كارى تێدا ده‌كرێت شوێنه‌واریش ده‌ڵێت ته‌نیا 5% كاره‌كانى ماوه
سه‌راکه، له ساڵى 1919 له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه دروستكراوه و جگه له چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى میری ئه‌وكات، كاره‌كانى دادگاش له‌و شوێنه به‌ڕێوه‌براوه.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێمی كوردستان، به 964ـى وت، هه‌ردوو نهۆمهكهى ئه‌م سه‌رایه له‌سه‌ر شێوازى دێرینی خۆی نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و پلانێكیش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه ئه‌و شوێنه دواى ته‌واوكردنى بكرێته شوێنیکی کلتوری و گەشتیاری و فەرهەنگی و قاوه‌خانه و چێشتخانه‌شی له‌ناودا دروستبكرێن.