هالاند

بابا نوئێلەکەی پرێمەرلیگ دەرکەوت

964+

سۆما حەکیم زادە

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بۆ پیرۆزبایی ساڵی 2024 و ئاهەنگی جەژنی کریسمس پۆست کرد..

ئەم یاریزانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، لە شێوەی بابا نۆئێلدا دەبینرێت و دەستێکی تۆپی چامپیۆنزلیگە و دەستەکەی تریشی جامەکەی چامپیۆنزلیگە.

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هێرشبەرەکەی مانچێستەر سیتی،  رۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە هێڵی هێرشبردنی تیپەکەی دەبینێت و لە ساڵی 2023 تا ئێستا 50 گۆڵی تۆمار کردووە.