بۆ پشووەکانی سەری ساڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن بگەڕێنەوە و بە پچڕان هەژمار ناکرێت

964+

توانا نەقی

ئەو خوێندکارانەی کە لەزانکۆکانی دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بۆ ماوەی هەفتەیک بەگڕێنەوە بۆ بەسەر بردنی پشووەکانی سەری ساڵ.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو خوێندکارانە دەکەنەوە کە لەدەروەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بۆ ئەم پشووەی سەری ساڵ بگەڕێنەوەی ناو خانەوادەکانیان و بە پچڕانێش هەژمار ناکرێت.

دەشڵێت، خوێندکارەکان دەتوانن لە 25.12.2023 تاوەکو 2.1.2024 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانەی دەنگ دەدەن مۆڵە...

ئەو مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانەی دەنگ دەدەن مۆڵەتیان بۆ کرا