رۆناڵدۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ڤیدیۆكه‌ی ببینه
رۆناڵدۆتان به بێزاری و بێتاقه‌تی بینیوه؟
ئەرسەلان عەبدوڵا
شه‌وی رابردوو بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كێك له ناخۆشترین شه‌وه‌كان بوو، كاتێك له یارییه‌كی بۆكسێن له سعودیه ئاماده‌بوو.
رۆناڵدۆ له ریزی پێشه‌وه له نێوان تركی ئال شێخی به‌رپرسی دیاری وه‌رزشی سعودیه و كۆنۆر ماكگریگۆری بۆكسێنه‌ری ئێرله‌ندی دانیشتبوو.
ڤیدیۆی زۆر له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، كه رۆناڵدۆ زۆر بێزار دیاره و له ماكگریگۆر ئیزعاج بووه، چونكه بۆكسێنه‌ره‌كه زۆر قسه ده‌كات و مه‌جال نادات كه‌س قسه بكات.
به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا كۆمێنتی جیاوازیان نووسی، یه‌كێك نووسیبووی، وابزانم ماكگریگۆر گوێی راستی رۆناڵدۆی خواردووه.
به گشتیش كۆمێنه‌ته‌كان باسی ئه‌وه بوون، رۆناڵدۆ ئه‌عسابی فول بووه و له‌و كابرایه ئێرله‌ندییه بێزاره و چاریشی ناچاره.