شورتەش سزا درا

سکاڵاکەی یانەی زاخۆ ئیشی خۆی کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سکاڵای یانەی زاخۆ کە لە یانەی شورتە تۆماری کردبوو، بە خێر بۆی شکایەوە و سێ خاڵی خۆی لە شورتە وەرگرت و 15 ملیۆن دیناریش سزا درا.

لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەیاریگای نەجەف رۆژی 10.12.2023 یاری نێوان شورتە و زاخۆ بەڕێوەچوو، تیایدا یانەی شورتە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە زاخۆی بردەوە.

دوای یارییەکە دەرکەوت، یانەی شورتە سەرپێچی لە یاریەکەدا کردووە و دوو یاریزانی رێزبەندی فیفای بەشداری پێکردووە، کە پێویست بوو تەنیا یەک یاریزان بەشداری لە یاریەکەدا بکات، بەمەش یانەی زاخۆ سکاڵا لە یەکێتیی توپی پێیی عێراق تۆمارکرد و ئەمرۆ 24.12.2023 ئەنجامی سکاڵاکە لە بەرژەوەندی یانەی زاخۆ کۆتایی هات، لە بری شورتە سێ خاڵی یارییەکە بۆ زاخۆ هەژمارکرا.

زاخۆ لە یاریگەی خۆیدا بە شوڕتە دۆڕا

زاخۆ لە یاریگەی خۆیدا بە شوڕتە دۆڕا

دلژار عەدنان، بەرێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964 وت، بێجگە لەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە بۆ یانەکەمان هەژمارکرا، یانەی شورتەش بە 15 ملیۆن دینار سزادرا.

زاخۆ بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لەرێزبەندی 10 یەمی خولەکەدا جێپیی خۆی قایمتر کرد، ئەوەش بە یارییەکی دواخراو کە بڕیارە لە بەرواری 27.12.2023 و روژی چوارشەممە داهاتوو لە یاریگای زاخۆ ئەنجامبدرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا