لە تاسڵوجە

ئەو ستونانەی کە بە رۆچوونی زەوی خوار ببوون گۆڕدران

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەو ستونانەی کارەبا گۆڕدران کە بەهۆی رۆچوونی زەوی لە تاسڵوجە مەترسی کەوتنیان لەسەر بوو، بەشێکی دیکەش لە ستونەکان شوێنەکانیان گواستراوەتەوە بۆ زەوییەکی سەلامەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.12.2023، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم ئەو ستونانەی شاخی تاسڵوجە گۆڕدران کە بەهۆی رۆچوونی شاخەکە زیانیان بەرکەوتبوو.

ئەو تۆڕانە رێرەوی فیدەری کارەبای 283ـی نیشتمانییە کە کارەبا بۆ نزیکەی یەک هەزار ماڵ دەگوازنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، هۆکاری رۆچوونی زەوییەکە بارانبارینی ئەم چەند رۆژەیە، بەڵام 964 دەزانێت کە ئەو شوێنە پێشتر کۆگای تەقەمەنی هێزەکانی 70ـی لێبووە و جارێک تەقیوەتەوە.

به‌شێكی شاخی تاسڵوجه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌ و مه‌ترسی د...

به‌شێكی شاخی تاسڵوجه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌ و مه‌ترسی دروست كردووه‌