هەواڵی زیاتر

بە نارنجۆک دوو ئەفسەر و پۆلیسێکى بریندار کرد و بارانیش ئاوی بەنداوێکى سەررێژ کرد

ژووری هەواڵ

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی دوو رۆژی رابردوو، بەنداوی دینارتە لە قەزای ئاکرێ بە رێژەی 100‎%‎ سەرڕێژ بووە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە رووبەڕووى مەفرەزەیەکى پۆلیسى گەرمیان بووەتەوە و سێ کەسى لێ بریندار کردن.

ئاوی باراناو چووەتە ناو شەبەکەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان و بەشێک لە کێبڵەکان و ئامێرەکانی گواستنەوەی کارەبا ژێر ئاوکەوتوون.