ئەو ساچمە و باڵندە کوژراوانەی بە راوچیەکەوە گیراون. وێنە:پۆلیسی دارستانی گەرمیان.
لە تانجەرۆ
لەسەر راوکردنی کۆترە شینکە کەسێک دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سنوری گوندێکی تانجەرۆ کەسێک دەستگیر کرا کە خەریکی راوکردنی باڵندەی کێوی بووە، پۆلیس دەڵێت، لەکاتی دەستگیر کردنەکەیدا دوو باڵندەی کێوی راوکراویان دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.12.2023، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کارمەندانی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گوندی خەراجیان کەسێکیان بەتۆمەتی راوکردنی کۆترە شینکە دەستگیر کردووە.
لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر دوو باڵندەی جۆری کۆتری شینکە و تاپڕێکدا.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی کە بە 964 دراوە، ئەمساڵ 172 کەسیان لەسەر راوکردن دەستگیر کردووە، 82یان لەسەر راوی ماسی بووە، زیاتر لە 70 کەسیان لەسەر راوی باڵندە و 20یان لەسەر راوی ئاژەڵی کێوی بووە.