ئەو کەلوپەلانەی بە دەست راوچییەکانەوە گیراون - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
بوون بە 70 دەستگیرکراو
دوو راوچی لە بازیان دەستگیر کران
964+
پێشەوا محەمەد
دوو راوچی لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای بازیانەوە دەستگیر کراون و پۆلیس دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردوونەتەوە.
ئەو دوو کەسە بۆ راو چوونەتە گوندی گاوانی و پۆلیسی دارستانی سنوورەکە پێی زانیون و دەستگیر کردوون.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا، چەکێکی جۆری تاپڕ، 10 فیشەکی هەمان چەک و لایتێکی دەستی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس دەستیان بەسەردا گیراوە.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بە 964 دراوە، ئەمساڵ 172 کەسیان لەسەر راوکردن دەستگیر کردووە، 82یان لەسەر راوی ماسی بووە، 70 کەسیان لەسەر راوی باڵندە و 20یان لەسەر راوی ئاژەڵی کێوی بووە.
“هەم تیمەکانمان بەردەوام دەگەڕێن و هەم هاوڵاتیانی گوندەکان هاوکارمانن کە لە سەرپێچییە ژینگەییەکان ئاگادارمان دەکان”، هێمن کەمەرخان وای وت.