رۆناڵدۆى هەڵبژارد

مۆدریچ میسى رەتکردەوە

964+

وریا فەتاح

لۆکا مۆدریچ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندى بە نەسرى سعودیەوە دەکات.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى todofichajes کوڕە کڕواتییە تەمەن 38 ساڵەکەى ریاڵ مەدرید، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، یانەکەى ئاگادارکردووەتەوە کە ئاراستەیەکى نوێ لە ژیانى وەرزشیدا هەڵدەبژێرێت، هەرچەند رێگە پێدراوە لە گواستنەوەى زستانەدا ریاڵ جێبهێڵێت، بەڵام ریاڵ و مۆدریچ دەیانەوێت تا کۆتایى وەرز بەیەکەوە بمێننەوە.

مۆدریچ دەیەوێت، سود لە کۆتاییەکانى یاریکردنى لە ریاڵ وەربگرێت و لەو شەش مانگەى ماوە چەند نازناوێکى دیکە بچنێتەوە دواتر بنەو بارگەى بەرەو سعودییە، بپێچێتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕەکە، رێککەوتنێکى نهێنى لەنێوان نەسر و مۆدریچ ئەنجامدراوە، ئەوەش دواى ئەوەى بۆندێکى گرانبەهاى ئینتەرمیامى رەتکردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەسایەتى و هاوڕێتى لەگەڵ رۆناڵدۆ هۆکار بووە کە مۆدریچ ئینتەر میامى و مێسى رەتبکاتەوە و بەرەو سعودییە و رۆناڵدۆ هەنگاو بنێت.

هەرچەندە هیچ زانیارییەک فەرمى لەبارەى بۆندەکە نەخراوەتەڕوو، بەڵام باس لەوە دەکرێت نازدارە تەمەن 38 ساڵییەکەى کڕواتیا، لەگەڵ نەسر نزیکەى 30 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە گیرفانییەکانییەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستی 100 باشترین یاریزانی جیهاندا...

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستی 100 باشترین یاریزانی جیهاندا نییە