964+
سۆراغی 964
ئایا فڕۆکەکانی تورکیا ناحیه‌ى ئیسێوه‌یان بۆردومان کردووە؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر ده‌نگۆى بۆردومانكردنى سنوورى ناحیه‌ى ئیسێوه بڵاوكرایه‌وه، گوایه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌وه بۆردومان كرابێت.
له سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌م سنووره وابڵاوكرایه‌وه كه ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان گوێ لێبووه و به‌شێكیش وایان بڵاوكردبووه و كه ده‌نگى فڕۆكه‌یان بیستووه.
964 سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد.
ئه‌بوبه‌كر بایز قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌یان بۆردومانكردن روویدابێت.
وتیشی “تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌وه هێچ شتێكمان له‌و باره‌وه پێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌ویش ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه بۆردومان كردن له سنووره‌كه‌ى هه‌بووبێت”.