دوای دوو کاتژمێر

ئاگرەکەی پاڵاوگەی مەتینی رێگای گوێڕ کۆنتڕۆڵکرا

فەهمی نەبی

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوای دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکەی پاڵاوگەی مەتین لە رێگای گوێڕ کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کاتژمێر 9:46ی ئەمشەو ئاگر لە پاڵاوگەی مەتین کەوتەوە، و حەوت تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی بوون.

کاروان میراودەلی کەمێک لەمەوبەر بە 964ی راگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەردەوامە و توانراوە بەتەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.