کەمترینیش لە کەرکوکە

دوو رۆژە مێرگەسوور زۆرترین بارانی لێ دەبارێت

964+
موحسین عومەر

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرترین رێژەی بارانبارین مێرگەسوور بووە 98.6 ملم بارانی لێ باریووە، کەمترین رێژەی باران لە کەرکوک بووە، 0.6 ملم بووە.

هەر بەپێی راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ کەشوهەوای ناوچەکانی کوردستان، دوێنێش لە مێرگەسوور زۆرترین رێژەی باران هەبووە، کە 108 ملم بووە.

ئەمانە رێژەی باران بارینی ئەمڕۆ شەممە 23-12-2023 لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو بووە:
هەولێر 1.2 ملم
سلێمانی 9.2 ملم
دهۆک 30 ملم
کرکوک 0.6 ملم
هەڵەبجە 28.4 ملم
سۆران 12.2 ملم
زاخۆ 14.9 ملم
پیرمام 7 ملم
چەمچەمال 4 ملم
ئاکرێ 17.6 ملم
ئامێدی 31.2 ملم
مانگێش 31.2 ملم
بامەڕنی 29.4 ملم
دەربەندیخان 28.4 ملم
دوکان 5.8 ملم
حاجی ئۆمەران 34.4 ملم
هەڵشۆ 2.4 ملم
خەبات 2 ملم
مەیدان 6.2 ملم
پێنجوین 19.2 ملم
ماوەت 15.6 ملم
قەڵادزە 10.2 ملم
باتوفە 36.8 ملم
سیدەکان 15.2 ملم
مێرگەسور 98.6 ملم

لە دوێنێەوە مێرگەسوور زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریووە

لە دوێنێەوە مێرگەسوور زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریووە