بەشێکی رێگای چیای هەیبەت سوڵتان لە کۆیە - وێنە: هاتوچۆی کۆیە
تەمێکی چڕ هەیە
ئەگەر بە هەیبەت سوڵتاندا دەڕۆیت ئاگاداربە
964+
پێشەوا محەمەد
هاتوچۆی کۆیە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بە وریاییەوە رێگای هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن، چونکە تەمێکی زۆری هەیە.
سەنگەر سەعید، وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، پێویستە شۆفێران ئاگاداری رێنماییەکانیان بن و جێبەجێی بکەن تا سەلامەت بن و دووربن لە رووداوی نەخوازراو.
وتەبێژەکەی هاتوچۆی کۆیە وتیشی، “خێرایی رێگاپێدراو لەو رێگەیە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام دەبێت شۆفێران لەو تەمەدا کەمی بکەنەوە بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەکارنەهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕیندا و دانەگیرساندنی لایتی بەرز و ئەنجامنەدانی کرداری پێشکەوتن”.
هەیبەت سوڵتان چیایەکی قەزای کۆیەیە، بەهۆی بەرزییەکەیەوە ساڵانە لە مانگی 12 تا کۆتایی مانگی یەک بەتایبەتی لە شەواندا تەمێکی چڕی تێدا دروست دەبێت.
“جگە لەو رێنماییانە ئێمە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا هەموو شەوێک مەفرەزە لە چیای هەیبەت سوڵتان دادەنێین بۆ پابەندکردنی شۆفێران بە رێنماییەکان و ئەوەش وای کردووە خۆشبەختانە تا ئێستا بەهۆی ئەو تەمەوە رووداو رووینەدابێت”، ئەوەش قسەی سەنگەر سەعیدە.