وێنە : ئاژانسەکان
به‌راورد به‌ساڵی پار 52 حاڵه‌ت زیادى كردووه
ئامارى له‌سێداره‌دان له‌ئێران رووى له زیاد بوونه
964+
سۆما حه‌كیم زاده
به‌پێی ئامارێك كه رێكخراوى هه‌نگاو له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ى له‌سێداره‌دراوانى كورد به‌راورد به ساڵى رابردوو رووى له زیادبوون كردووه.
ماڵپەڕی ئه‌و رێكخراوه، ئاماری لە سێدارەدراوانی ساڵی 2023-ی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، به‌راورد بە ساڵی رابردوو لانیکەم 92 حاڵەت زیادی کردوە و پێشبینیش ده‌كات تا کۆتایی ساڵ زیاتربێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، لەساڵی 2022 لە رۆژهەڵاتی کوردستان 52 هاوڵاتی لە سێدارەدراون و به‌ڵام ئەمساڵ 144 هاوڵاتی لە زیندانەکانی ئێران‌دا بڕیارى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه .
ئه‌مڕۆش 23.12.2023 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە كه سزای سێدارە بۆ دوو هاوڵاتی لوڕ كه خەڵکی شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، جێبه‌جێكراوه.
ئه‌و رێكخراوه ناوى ئه‌و دوو كه‌سه‌شی ئاشكرا كردووه كه یه‌كه‌میان کەرەموڵا لوڕستانی تەمەن 50 ساڵ و، حوسێن پاپی تەمەن 43 ساڵن و لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێکرا.