دیمه‌نى هه‌ر پێنج منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ دایكیان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى خێزان بڵاویكردووه‌ته‌وه
له باوكیان سه‌ندنه‌وه و به دایكیان درانەوە
نه‌یانهێشت پێنج منداڵه‌كه ببردرێنه ده‌ره‌وه‌ى عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاراستنى خێزان و منداڵ له عێراق ده‌ڵێت، رێگریان له بردنه ده‌ره‌وه‌ى پێنج منداڵ كردووه له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه، كه ده‌یوست ئه‌و منداڵانه‌ى بباته ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه توانیویانه رێگرى له بردنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پێنج منداڵه بكرێت و ده‌شڵێت “هه‌ر پێنج منداڵه‌كه به دایكیان دراونه‌ته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سێ له منداڵه‌كان كچ و دوانیشیان كوڕن و ده‌ورى دایكیان داوه.