شێركۆ داواكاری له جه‌ماوه‌ر هه‌یه
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و زه‌وڕا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له یاریی لووتكه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه، شێركۆ كه‌ریمی كاپتنی یانه‌كه‌ش داوا له هانده‌ران ده‌كات واز له تووڕه‌بوون بهێنن و ئێواره له یاریگه ئاماده‌بن.
له گه‌ڕی 11ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 05:00 یانه‌ی هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر عه‌بدولقادر حوسێن، له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه به‌هێز بێت.
یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ ئێواره دوایه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ یارییه‌كه كرد، كه به شێوه‌ی داخراو بوو، رێگه‌نه‌درا میدیاكان وێنه و ڤیدیۆ بگرن.
هه‌روه‌ها یانه‌ی زه‌وڕاش به هه‌مان شێوه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ یارییه‌كه كۆتایی پێهێنا.
له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 13یه و 11 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌وڕا له پله‌ی چواره‌مه و 16 خاڵ و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.
له گه‌ڕی رابردوودا یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی زه‌وڕاش له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو.
شێركۆ كه‌ریم په‌یامی بۆ هانده‌ران هه‌یه
له چه‌ند رۆژی رابردوو وابڵاوكرایه‌وه، به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر، كه به ئه‌لتراس ناسراون، بایكۆتی یارییه‌كانی یانه‌كه‌یان كردووه و له یاریگه ئاماده‌نابن، به‌ڵام شێركۆ كه‌ریم كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر له په‌یامێكدا له فه‌یسبووكی خۆی داوا له هانده‌ره تووڕه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئێواره له یاریگه ئاماده‌بن و هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن.
شێركۆ به هانده‌رانی ئه‌لتراس ده‌ڵێت “ئێوه خاوه‌ن یاریگه‌ن”.